‌بارشەلۆنا لە فرانکفۆرتی بردەوە و تۆڵەی سێ ساڵ بەر لە ئێستای لێکردەەوە .

وێستگە سپۆرت-

لە چامپیۆنسلیگ، بارشەلۆنا لە فرانکفۆرتی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا .

شەوی ڕابردوو لە گەڕی شەشەمی یارییەکانی چامپیۆنسلیگدا بارشەلۆنا لە یاریگای کامپ نۆ میوانداری فرانکفۆرتی کرد. 

لە جێمی یەکەمی یارییەکەدا بارشەلۆنا هێرشەکانی دەست پێکرد و ویستی باڵادەستی خۆی بەسەر یارییەکەدا نیشان بدات بەڵام یانەی میوان هەرزوو دەستی خۆیان خستە سەرەوە و لە خولەکی 21 دا گۆڵێکیان تۆمار کرد وە یارییەکە بەو شێوەیە تا کۆتایی هاتنی جێمی یەکەم بەو ئەنجامە بەردەوام بوو .

لە جێمی دووەمدا هانسی فلیک گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەیدا کرد و لە ئەنجامدا لە خولەکەکانی 50 و 53 دا دوو گۆڵیان لە ڕێگەی کۆندی تۆمار کردوو و ئەنجامەکەیان پێچەوانە کردەوە بەسەر یانەی میواندا، یارییەکەش هەر بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

بەو ئەنجامە بارشەلۆنا بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ لە پلەی 14 یەم دێت و فرانکفۆرتیش تەنها 4 خاڵی هەیە و لە پلەی 30 یەمی ڕیزبەندییەکە دێت، وە بارشەلۆنا تۆڵەی سێ ساڵ بەر لە ئێستای لێکردەوە کاتێک فرانکفۆرت بارشەلۆنای لە یۆرۆپا لیگ کردە دەرەوە .  
 


PM:01:36:10/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری