‌نويکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس لەگەڵ ڕیاڵمەدرید کێشەی تێکەوت

وێستگە سپۆرت-

رۆژنامەی زە ئەتلەتیک بڵاویکردووەتەوە کە دانوساتەکانی نێوان ڤینیسیۆس و ریاڵ مەدرید سەبارەت بە نويکردنەوەی گرێبەستەکەی بەهۆکاری دارایی وەستاوە.

پاش ئەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس جۆنیۆر لەگەڵ ریاڵ مەدرید لە هاوینی 2027 کۆتایی پێدێت و بەرپرسانی یانەی شاهانە چەندین جار هەوڵی نوێکردنەوەیان داوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

رۆژنامەی زە ئەتلەتیک بڵاویکردووەتەوە کە هۆکاری رێکنەکەوتنی هەردوولا دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە ریاڵ مەدرید ئامادەن ساڵانە 20 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە بدەن بە یاریزانەکە، بەڵام ڤینیسیۆس زیاتری دەوێت.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە پاڵ مووچەکەیدا دەیەوێت ئەو برگەیەش بۆ گرێبەستەکەی زیاد بکات، لە ساتی پێشکەشکردنی ئاستی بەرز و بەدەست هێنانی نازناو پاداشتی دارایی بکرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە زۆر یانە لە ئەوروپا و دەرەوەی ئەوروپا چاودێڕی بارودۆخی گرێبەستەکەی ڤینیسیۆس دەکەن و ئامادەن ئۆفەری گرانبەهای پێشکەش بکەن.

ئەستێرە بەرازیلییەکە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 341 یاریی کردووە و توانیوێتی 111 گۆڵ و 90 ئەسیست تۆماربکات.



PM:02:37:03/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 28 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌