‌بارشەلۆنا بردنەوەیەکی بەنرخی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید بەدەست هێنا

وێستگە سپۆرت-

بەرشەلۆنە لە ئەتلەتیکۆی بردەوە و پێشەنگی توندوتۆڵتر کرد، ئەمشەویش ریاڵ مەدرید لە یاریگای سان مامێس رووبەڕووی بلباو دەبێتەوە. 

لە یارییەکی پێشخراوی هەفتەی 19ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یارییەکی بەهێزدا لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ میوانداری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی کرد.

سیناریۆی یارییەکە بەمشێوەیە بوو لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 19 ئەلێکس باینا گۆڵێکی بۆ ئەتلەتیکۆ تۆمارکرد و لە خولەکی 26 رافینیا ئەنجامەکەی بۆ بەرشەلۆنە یەکسانکردەوە، دواتر لە خولەکی 36 ناوبژیوان ليدانێکی سزای بۆ بارشەلۆنا هەژمار کرد بەڵام لیڤاندۆڤسکی لێدانەکەی لەدەستدا.
لە تایمی دووەمدا بارشەلۆنا باڵادەستی خۆی بەسەر یاریەکەدا سەپاند و لە خولەکەکانی 65 و 96 دانی ئۆلمۆ و فێران تۆرێس دوو گۆڵی تریان بۆ بەرشەلۆنە تۆمارکرد، سەرەنجام یارییەکەیان بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە. 

بەو ئەنجامە، بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 37 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی بەهێزتر کرد، ئەتلەتیکۆ مەدریدیش 31 خاڵی هەیە و لە پلەی سێیەمی ریزبەندیدایە.

ئەمشەویش لە کاتژمێر نۆ، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی ئەتلەتیک بلباو دەبێتەوە.


AM:10:57:03/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌