ڕیاڵ بێتیس دووەم بردنەوەی لەسەریەكی لەسەر حیسابی ئۆتۆترێخت بەدەست هێنا
وێستگە سپۆرت-
یانەی ڕیاڵ بێتیس دووەم بردنەوەی لەسەریەكی لەسەر حیسابی ئۆتۆترێخت بەدەست هێنا.
هەر لە خولی ئەورووپی و پێنجەمین یارییەكانیدا، بێتس لەسەر یاریگای خۆی ڕووبەڕووی ئۆترێخت بووەوە، "خوان هێرناندێز" لە نیوەی یەكەم توانی بێتیس پێشبخات.
لە سەرەتاكانی نیوەی دووەمیشدا "عەبدولسەمەد زەلزولی" ئەنجامەكەی بۆ بێتیس دوو هێندە لێكرد، پاشان لە خولەكی 55 "ڕودریگێز" گۆڵێكی بۆ ئۆترێخت تۆمار كرد، بەڵام سەرەنجام یاری بە دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێك لە سوودی ڕیاڵ بێتس یەكلا بووەوە.
بەو شێوەیە یانە ئیسپانییەكە بووە خاوەنی 11 خاڵ و لە ڕیزبەندی پێنجەم خۆی دەبینێتەوە.
AM:11:20:28/11/2025
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه