ئیمباپێ پەیامێکى گرنگ ئاڕاستەى هاوڕێکانى دەکات
وێستگە سپۆرت-
کیلیان ئیمباپێی فەڕەنسى و ئەستێرەى یانەى ڕیاڵ مەدرید پەیامێکى گرنگ ئاڕاستەى هاوڕێکانى دەکات و دەڵێت پێویستە پارێزگارى لە خۆمان بکەین
پاش بردنەوەیان لە ئۆڵمپیاکۆس ئیمباپێ دەڵێـت: کاتێک تۆ یاریزانى ڕیاڵ مەدرید ئاساییە خەڵک قسەت لەسەر بکات ، بەڵام ئێمە پێوستە یەکتر بپارێزین و بەرگری لە ستافى ڕاهێنەرایەتى یانەکەشمان بکەین .
ئیمباپێ دەشڵێت بێگومان کەشتییەکە ڕووبەڕووی زریان دەبێتەوە بەڵام نابێت کەس لە کەشتییەکە دابەزێت و هەمووان پێکەوە دەمێنینەوە.
لە کۆتایشدا ئیمباپێ وتى: دەمانەوێت هاندەران لەوە تێبگەن کە هەموومان بەیەک ئاڕاستە دەڕۆین و هەوڵى بردنەوەى سەرجەم نازناوەکان دەدەین.
AM:10:13:27/11/2025
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه