‌لیڤاندۆڤسکی ڕەتی دەکاتەوە لە ڕیزەکانی بەرشەلۆنە بڕوات

وێستگە سپۆرت-

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە ڕەتی دەکاتەوە ڕیزەکانی یانەکەی جێ بهێڵێت.

فلۆریان پلاتینبێرگی ڕۆژنامەنووس ئاشکرای دەکات، یانەی فنارباخچە گرێبەستێکی فەرمی پێشکەش بە لیڤاندۆڤسکی کردووە و تا ئەوەی لە گواستنەوەی زستانەدا ڕوو لە یانە تورکییەکە بکات، بەڵام هێرشبەرەکە هەر زوو نەخێری بۆ ئۆفەرەکە کردووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە، هێرشبەرەکەی بلاوگرانا پلانی نییە لە گواستنەوەی ئەم زستانەدا ڕیزەکانی یانەکەی جێ بهێلیت، بەڵکو دەیەوێت تاوەکو کۆتایی ماوەی گرێبەستەکەی لە یانە کەتەلۆنییەکە درێژە بە یاریکردن بداتو بەردەوام بێت.

لە لایەکی دیکەشەوە لە پێشتردا ڕۆژنامەی ئاس ئەوەی خستبووە ڕوو، بەهۆی قەیرانی دارای و بارودۆخی یانەکەوە بەرشەلۆنە ناتوانێت گرێبەست لەگەڵ هیچ هێرشبەرێکی کوالێتی بەرز واژوو بکات، بۆیە بەناچاری گرێبەستی لیڤا درێژ دەکاتەوە.
 


PM:06:19:25/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌