سەرۆکی بایرن میونخ هێرش دەکاتە سەر بەرشەلۆنە
وێستگە سپۆرت-
ئولی هۆنێسی سەرۆکی فەخری یانەی بایرن میونخ هێرش دەکاتە سەر یانەی بەرشەلۆنە.
لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئۆلی سەرەتا دەڵێت: بەرشەلۆنە لە هەر وڵاتێکی دیکە بوایە نەیدەتوانی بۆ ماوەیەکی زۆر لە خولی پلەیەک درێژە بە یاریکردن بدات.
هۆنێس هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کاتێک قەرزەکەت یەک ملیار و 300 ملیۆن یۆرۆ بێت چۆن دەتوانرێت سەرکەوتوو بیت، سەرسوڕمانی خۆشی نیشاندا بەرشەلۆنە چۆن تاکو ئێستا لە خولی پلەیەک بەردەوامە و دەبوو لەمێژە تیپەکە بەرەو پلەکانی دیکە دابەزیایە.
قسەکانی هۆنێس دوای ئەوە دێت، لە ئێستادا بەرشەلۆنە بڕە پارەیەکی زۆر قەرزارە و سەرقاڵی ئەوەیە لە ساڵی داهاتوو کێشە داراییەکانی چارەسەر بکات.
PM:06:11:25/11/2025
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه