‌ڕیاڵ مەدرید پێکانی کۆرتوای ڕاگەیاند

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پێکانی تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی سەرەکی تیپەکەی ڕاگەیاند.

یانە شاهانەییەکە لە بەیاننامەیەکی فەڕمیدا بڵاوی کردەوە، دوابەدوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ کۆرتوا دەرکەوتوو تووشی هەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵەکانی بووە و بەو هۆیەوە ناتوانێت لە یاری داهاتوو ئامادە بێت.

ڕیاڵ مەدرید ئاشکراشی کردووە، کۆرتوا بۆ یارییەکەیان بەرانبەر ئۆڵمپیاکۆس لە شەوی چوارشەممە گەشتی ئەسینای پایتەخت ناکات و چاودێری چاکبوونەوەی دەکرێت.

بەو هۆیەوە لۆنین وەک گۆڵپارێزی سەرەکی بەشداری یارییەکە دەکات و تاکو ئێستاش دیار نییە کەی کۆرتوا بۆ پێگەی یاریکردنی دەگەڕێتەوە.



PM:06:09:25/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌