ریاڵ مەدرید پێکانی مێلیتاویان راگەیاند
وێستگە سپۆرت-
بەفەرمی ریاڵ مەدرید پێکانی مێلیتاویان راگەیاند و پێشبینی دەکرێت سێ هەفتە لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.
یانەی ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویانکردەوە کە پاش پشکنین دەرکەوتووە ئیدیر مێلیتاو لە پاژنەی پێی قاچی راستیدا تووشی پێکانبووە.
هەر لەراگەیاندراوەکەدا هاتووە کە گەرانەوەی بەرگریکارەکە بەندە بە وەڵامدانەوەی جەستەی بۆ چارەسەرەکان.
لەلایەکیترەوە رۆژنامەی مارکا ئەوەی ئاشکراکردووە کە مێلیتاو بە ئەگەرێکی زۆرەوە بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە و بەمەش بەشداری یارییەکانی ئێلچی و جیرۆنا و ئەتلەتیک بلباو لە خولی ئیسپانیا ناکات و بۆ یاریی ئۆڵۆپیاکۆسیش لە چامپیۆنزلیگ بەهەمان شێوە دادەبرێت.
PM:07:54:19/11/2025
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه