چارەنووسی پێرێز لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید یەکلا بووەتەوە
وێستگە سپۆرت-
فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید پابەندە بە تیپەکەوە و بیر لەوە ناکاتەوە دەستبەرداری پۆستەکەی ببێت.
لە چەند کاتژمێری ڕابردوو زۆرێک لە سەرچاوەکان بڵاویان کردبووەوە، پێرێز بەنیازە پێش هەڵبژاردنی نوێی یانەکە دەستلەکار بکێشێتەوە و ڕێگە بە ئیدارەیەکی نوێ بدات پۆستەکە وەربگرێت.
لەو باریەوە ڕۆژنامەنووسی دیاری ئیسپانی ئارانچا ڕۆدریگێز ئاشکرای کرد، هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە وازهێنانی پێرێز دەکەن دوورن لە ڕاستییەوە و هەرگیز ئەو سەرۆکە بیری لای جێهێشتنی پۆستەکەی نەبووە و بەردەوام دەبێت.
بڕیارەی ساڵی 2028 ماوەی سەرۆکایەتی پێرێز بە کۆتا بگات پاش ئەوەی لە ساڵی 2000ەوە سەرۆکایەتی مەدریدی گرتووەتە ئەستۆ تاکو ساڵیت 2006، پاشان سێ ساڵ لە ئەرکەکە نەما و دواتریش ساڵی 2009 دووبارە گەڕایەوە سەرۆکایەتی مەدرید و ژمارەیەکی زۆریش نازناوی چامپیۆنسلیگی لەگەڵدا بەدەست هێناون.
PM:06:13:15/11/2025
ئهم بابهته 40
جار خوێنراوهتهوه