‌لیڤەرپوڵ جێگرەوەى محەمەد سەڵاحى دۆزیوەتەوە

وێستگە سپۆرت-

ئیدارەی لیڤەرپوڵ ئامادەکاری دەکات بۆ سەردەمی دوای محەمەد سەڵاح، لە کاتێکدا ئەستێرە میسرییەکە لە کۆتایی ژیانی وەرزشی نزیک دەبێتەوە.

گرێبەستەکەی سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٧ بەردەوام دەبێت، ئێستاش یانەکە پابەندە بە دۆزینەوەی جێگرەوەیەک بۆ ئەوەی سەرکردایەتی هێرشی تیپەکە بکات.

بەگوێرەی هەواڵێک کە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول ئارەزووی گواستنەوەی یانکوبا مینتی یاریزانی باڵی گامبیای برایتۆن دەکات.

سیفەتەکانی مینتێه لەگەڵ ئەو تایبەتمەندیانەدا دەگونجێت کە ئیدارەی لیڤەرپوڵ بەدوایدا دەگەڕێت، لەوانە تەمەنی گەنجی و لێهاتوویی و خێراییەکەى

بەهای ئەو ئەستێرە لاوە لە بازاڕدا نزیکەی 35 ملیۆن یۆرۆیە، لە ماوەی داهاتووشدا شوێنی مەبەستی داهاتووی ئاشکرا دەبێت و ئایا لیڤەرپوول سەرکەوتوو دەبێت لە گواستنەوەی.

مینتێی تەمەن 21 ساڵ، بە پلەی یەکەم وەک یاریزانی باڵی ڕاست یاری دەکات و گرێبەستەکەی لەگەڵ برایتۆن لە مانگی حوزەیرانی 2029 کۆتایی دێت.

لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٤ پەیوەندی بە برایتۆنەوە کرد و لەو کاتەوە تا ئێستا ٤٩ یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە و ٨ گۆڵی تۆمارکردووە و ٨ ئەسیستیشی کردووە.


AM:10:26:11/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌