‌ئامۆریم چاوى لە یاریزانێکى ڕیاڵ مەدریدە

وێستگە سپۆرت-

ئەندریک هێرشبەری بەڕازیلی ڕیال مەدرید لەنێو ئەو پاڵێوراوانەدایە کە لە گواستنەوەی مانگی یەکدا پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە بکات.

ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد دەیەوێت هێرشبەرێکی نوێ بگوازێتەوە بۆ بەهێزکردنی توانای هێرشبەری تیپەکە

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی کە بڵاویکردووەتەوە، ئەندرێک لەنێو ئەو ناوانەدایە کە لەلایەن ئیدارەی یونایتدەوە وەک یاریزانێکی ئەگەری هێرشبەری لە مانگی یەکدا دادەنرێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بوونی ڕوبێن ئەمۆریمی ڕاهێنەری پورتوگالی لە سەرکردایەتی ستافی ڕاهێنەرایەتی یونایتد ئاسانکاری دەکات بۆ ئەوەی ئەندرێک بچێتە ناو تیپەکەوە ئەگەر گرێبەستەکە بەڕێوە بچێت، چونکە هەردووکیان بە زمانی پورتوگالی قسە دەکەن.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەی لیۆنی فەرەنسی پاڵێوراوە بۆ گواستنەوەی، بەڵام بەدڵنیاییەوە گواستنەوەی بۆ خولی ئینگلیزی بژاردەیەکی سەرنجڕاکێشتر دەبێت بۆ ئەو ئەستێرە بەڕازیلییە.

بەهای ئەم ئەستێرە گەنجە لە بازاڕدا بە 35 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت

ئەندرێک لە 38 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان یاری بۆ تیپی یەکەمی ڕیال مەدرید کردووە و 7 گۆڵی تۆمارکردووە.


AM:09:57:11/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌