‌ڕیاڵ مەدرید ئەستێرەیەکى لیڤەرپوڵى بە ئامانج گرتووە

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیال مەدرید دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ دۆمینیک سزۆبۆسلای یاریزانی بەتوانای هەنگاری لیڤەرپوول واژوو بکات

گرنگیدانی ڕیال مەدرید بۆ سزۆبۆسلای دوای ئاستە سەرنجڕاکێشەکانی بۆ لیڤەرپوول دێت لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان.


بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، یانەی ڕیال مەدرید بەتەنها نابێت لە بەدواداچوون بۆ سزۆبۆسلا، چونکە مان سیتی بەهەمان شێوە ئارەزووی ئەوە دەکات.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سزۆبۆسلای هەفتانە 130 هەزار یۆرۆ مووچە وەردەگرێت، کە ڕێژەیەکی تاڕادەیەک کەمە بۆ نموونە بێلینگهام لە ڕیاڵ مەدرید هەفتانە 400 هەزار یۆرۆ داهاتی هەیە.

لیڤەرپوول بەنیازە گرێبەستەکەی سزۆبۆسلای تا ساڵی ٢٠٣٠ نوێ بکاتەوە، گرێبەستە نوێیەکەش زیادکردنی مووچەی هاوتای بەشدارییەکانی سزۆبۆسلای لەخۆدەگرێت.

سزۆبۆسلای تەمەن 25 ساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول لە مانگی حوزەیرانی 2028 کۆتایی دێت.

لە ساڵی ٢٠٢٣ لە یانەی لایپزیگەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کردووە و لەو کاتەوە تا ئێستا ١١٠ یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە و ١٧ گۆڵی تۆمارکردووە و ١٩ ئەسیستیشی کردووە.


AM:09:54:11/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌