ئینریکى دەیەوێت یاریزانێکى بەرشەلۆنە بکاتە جێگرەوەى حەکیمى
وێستگە سپۆرت-
یانەى پاریس سانجێرمان دەیەوێت ئیریک گارسیا بکاتە جێگرەوەى ئەشرەح حەکیمى کە بەهۆى پێکانەوە ماوەیەک دووردەکەوێتەوە
رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، لەناو یانەی پاریس سان جێرمان بارودۆخێکی نەخوازراو رویداوە بەتایبەت دوای تووشبونی ئەشرەف حەکیمی بە پێکانێکی قورس و دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەی دوو تا سێ مانگ.
ڕۆژنامەکە باس لەوە دەکات بەرپرسانی پاریس سان جێرمان لە ئێستادا بەدوای یاریزانێکدا دەگەڕێن تا لە مانگی یەکی داهاتوودا بیگوازنەوە بۆ شوێنی ئەستێرە مەغریبیەکە.
رونیشیکردووەتەوە، کارگێڕی یانە فەرەنسیەکە لەسەر داوای لویس ئینریکی راهێنەری یانەکەیان چاودێری ئیریک گارسیای بەرگریکاری بەرشەلۆنە دەکەن و دەیانەوێت پەلکێشی بکەن.
نوسیویەتی، هۆکاری گرنگی پێدانی ئینریکی بە ئیریک گارسیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو یاریزانە دەتوانێت لە باڵی بەرگری راست و دڵی بەرگریشدا یاریی بکات بە ئاستێکی بەرزەوە.
AM:10:02:08/11/2025
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه