‌ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەى ئەستێرەیەک پاشەکشێ دەکات

وێستگە سپۆرت-

یانەى ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەى مارگ گویهی بەرگریکارى یانەى کریستاڵ پاڵاس دەکشێتەوە.

ڕۆژنامەى ئاسى ئیسپانى ئاشکراى کردووە کە بەرپرسانى ڕیاڵ مەدرید بڕیاریانداوە لە گواستنەوەى مارک گویهى پاشەکشێ بکەن بەهۆى ئەوەى ئەو یاریزانە داوەى موچەیەکى زۆر دەکات و یانەى شاهانەش ئامادە نییە ئەو موچە زۆرە بدات.

ڕۆژنامەکە باس لەوەش دەکات جگە بەرزى موچەکەى گەیهى داواى کردووە کە هاوشێوەی کیلیان مباپێ دەیەوێت پارەى شیرینى گرێبەستەکەى وەربگرێت چونکە بە خۆڕاى دێت.


AM:10:12:06/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌