‌مارکا نهێنی درەوشاوەیی کیلیان مباپێ لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید ئاشکرا دەکات

وێستگە سپۆرت-

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی نهێنی درەوشاوەیی کیلیان مباپێی لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید و گەیشتن بە لوتکەی ئاستەکەی ئاشکرا کرد.

ڕۆژنامەکە کە بنکەکەی لە مەدریدی ئیسپانییە، بڵاویکردەوە، سەرچاوەکانی ناو ڕیال مەدرید پێیان وایە نهێنی فۆڕمی ناوازەی مباپێ لە سەقامگیری دەروونی و خۆشبەختییە بێئەندازەی ژیانی لە پایتەختی ئیسپانیادایە. ئەمەش کاریگەرییەکی بەرچاوی ئەرێنی زیاتری لەسەر باری دەروونی ئەو هەبووە لە چاو باری جەستەیی.

مباپێ بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش خۆی لەگەڵ ڕیال مەدرید گونجاندووە و بە شێوەیەکی بەرز تێکەڵ بە سیستەمی ڕاهێنەری نوێی خابی ئەلۆنسۆ بووە

ڕۆژنامەی مارکا بەردەوام بوو لە خستنەڕووی هۆکارەکانی درەوشاوەیی مباپێ، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ پەیوەندییە نایابەکەی ئەو یاریزانە لەگەڵ هاوڕێکانی و ئەو پاڵپشتییەیە گەورەیەی لەلایەن هاندەرانی ڕیال مەدریدەوە وەریدەگرێت.


AM:10:31:01/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌