بەرشەلۆنە گرێبەستى گارسیا نوێ دەکاتەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەستى ئیریک گارسیاى ئیسپانى و بەرگریکارى یانەکەى نوێ بکاتەوە
ڕادیۆی کادینا سێرى ئیسپانى ئاشکراى کردووە ، پێشبینی دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی گارسیا بکرێت و تا چوار ساڵی دیکە درێژبکرێتەوە، ئەمەش پاش ئەوەى متمانەى هانسى فلیکى ڕاهێنەرى بەدەستهێناوە.
بەپێی سەرچاوەکە، هەردوولا پێشتر ڕێککەوتوون لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە تا ساڵی 2030، تەنها چەند وردەکارییەکی بچووک پێش ڕاگەیاندنی فەرمی ماوە.
AM:10:03:01/11/2025
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه