‌مارێسکا گەڕانەوەی هێرشبەرێکی ڕاگەیاند

وێستگە سپۆرت-

ئینزۆ مارێسکای ڕاهێنەری یانەی چێڵسی گەڕانەوەی هێرشبەرێکی پشتڕاست کردەوە و ڕاشیگەیاند، شێوازی خولانەوەی یاریزان پەیڕە دەکات.

لە میانەی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرانبەر وڵڤەرهامپتۆن لە شەوی چوارشەممە، سەرەتا ئینزۆ وتی: پێویستە یاریزانەکانمان بپارێزین، چونکە ئەگەر هەموو یارییەک بە 11 یاریزانەوە یاری بکەین، ئەوا لە ماوەی وەرزەکە تووشی کێشەی پێکان دەبینەوە، پێدەچێت پێویستە بکات گۆڕانکاری بکەین و پشوو بە چەند یاریزانێک بدەین و شێوازی خولانەوە پەیڕەو بکەین، بێگومان هەبوونی دوو بەرگریکاری دڵی بەرگری بە بەردەوامی شتێکی باشە، چونکە یارمەتیمان دەدات زیاتر گەشە بکەین.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی مارێسکا گەڕانەوەی لیام دێلاپی هێرشبەری ئاشکرا کرد، بەڵام ناتوانێت 90 خولەک بەشداری بکات، چونکە دوو مانگە لە یاریگاکان دابڕاوە.

سەبارەت بە ئاست خراپی جواو پیدرۆ، ڕاهێنەرەکەی بلوز ئەوەی خستەڕوو، بێگومان لایەنی جەستەی گرنگە، کاتێک بە تەواوی ئامادە نیت، ڕکابەریکردن قورسە، جواو پیدرۆ ناتوانێت لە وەرزێکدا 20 گۆڵ تۆمار بکات، چونکە جۆرێکی جیاواز تایبەتمەندی لە هێرشبەرێکی ژمارە نۆی هەیە.


PM:06:20:28/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌