گواردیۆلا گەڕانەوەی دوو یاریزانی ئاشکرا کرد
وێستگە سپۆرت-
پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی پێیوایە کاتی پشوودانی یاریزانە گرنگەکان هاتووە و گەڕانەوەی دوو یاریزانیشی ئاشکرا کرد.
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی یارییەکەیان بەرانبەر سوانزی سیتی بۆ گواردیۆلا ڕێکخراو سەرەتا ڕایگەیاند، ئەم یارییە دەرفەتێکە بۆ پشوودانی یاریزانان لەگەڵ نزیکبوونەوە لە یارییە گرنگەکان، بە تایبەتی گڤاردیۆڵ کە زۆر یاری ئەنجامداوە، هیچ مەترسییەکیش لەسەر هالاند دروست ناکەن، دوای ئەوەی یاری ڕابردوو هەستی بە ئازار کردووە.
ڕاهێنەرەکەی سیتی ئەوەی خستەڕوو، هەریەک لە ڕەیان نوری و عەبدولقادر خوسانۆڤ ئامادەن بۆ یاریکردن، بەڵام ڕەتی کردەوە، هیچ وادەیەک بۆ گەڕانەوەی ڕۆدری دیاری بکات.
لە کۆتایدا گواردیۆلا باسی لەوەکرد، جەیمس ترافۆرد دەرفەتێکی هاتووەتە پێش و بەرانبەر سوانزی سەرەکی دەبێت و بە گرنگییەکی زۆرەوە خۆیان ئامادە کردووە بۆ ئەم یارییە و دەشزانن ئەرکیان ئاسان نابێت.
PM:06:18:28/10/2025
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه