‌داهاتووى تێرشتیگن یەکلایی دەبێتەوە

وێستگە سپۆرت-

مارک ئەندرێ تێر ستیگن گۆڵپارێزی ئەڵمانی بیر لە بژاردەکانی دەکاتەوە بۆ ئەوەی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە دابڕێژێت.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی پێشوو ئاماژەیان بەوە کردبوو کە ڕەنگە لە مانگی یەکدا تێر ستیگن بڕوات بۆ یانەیەکی دیکە کە گەرەنتی بەردەوامی بەشداریکردنی دەکات بۆ ئەوەی چانسی بەشداریکردنی لە مۆندیالی ٢٠٢٦دا بپارێزێت.

لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بە پشتبەستن بە ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە تێر ستیگن لە سەرەتادا دەیەوێت ئاستى خۆی بگەڕێنێتەوە دوای چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی پشتی.

تێر شتیگن دەیەوێت لە مانگی نۆڤەمبەردا بەتەواوی  بگەڕێتەوە  و هەوڵدەدات تا گواستنەوەی زستانە ڕکابەری لەسەر پۆستی گۆڵپارێزی سەرەکى بەرشەلۆنە بکات.

لە ڕاپۆرتەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، ئەگەر تێر ستیگن بزانێت چانسی بەرشەلۆنەی نابێت، ئەوا  لە گواستنەوەکانى زستانەدا یانەکە جێدەهێڵێت 


AM:10:45:28/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌