‌ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ڕیاڵ بیتسى بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى ئەتلەتیکۆ مەدرید بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ریاڵ بیتسی بردەوە.

لەیارییەکانی هەفتەى ١٠ى خولی ئیسپانیا ریاڵ بیتس لە یاریگای تایبەت بەخۆی میوانداری لە ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد.

لەگێمی یەکەمدا و لەخولەکی سێ جیۆڤانی سیمیۆنی توانی گۆڵی یەکەم بۆ ئەتلەتیکۆ تۆماربکات.

پاشان لە خولەکی 45باینا توانی دووەم گۆڵ بخاتە تۆڕی گۆڵی پاو لۆپێزی گۆڵپارێزی بیتس و سەرئەنجام نیوەی یەکەم بەم دوو گۆڵە لە سودی رۆس بلانکۆس کۆتایی هات و تایمى دووەمیش گۆڵى تری تیا تۆمار نەکرا 


سەرئەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندی ئەتلەتیکۆ مەدرید کۆتایی هات و سێ خاڵی گرنگیان بەدەست هێنا و بەم بردنەوەیە کورانی سیمیۆنی سەرکەوتن بۆ پلەی چوارەم بە کۆکردنەوەی 19خاڵ و بیتیسیش بە 16خاڵ لەپلەی شەشەمە


AM:09:43:28/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌