‌مێسی گرێبەستەكەی لەگەڵ میامی نوێكردەوە

وێستگە سپۆرت-

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بۆ ماوەی سێ ساڵی دیكە لە خولی ئەمریكی بەردەوام دەبێت و گرێبەستی نوێ كردەوە.

دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو ڕێككەوتنی كۆتایی لەسەر درێژكردنەوەی گرێبەستی مێسی كرا، بە شێوەیەكی فەڕمی یانەی ئینتەرمیامی ئاشكرای كرد، بۆندی نێوانیان بۆ ماوەی سێ ساڵی دیكە و تاكو كۆتاییەكانی ساڵی 2028 درێژ كردووەتەوە.

بەوەش لیۆ لە كردنەوەی یاریگا نوێیەكەی ئینتەرمیامی بەشدار دەبێت كە بڕیارە ساڵی 2026 تەواو بێت، بە گرێبەستی مێسی مانگی 12ی ئەمساڵ كۆتایی دەهات.

شایەنی باسە ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە لە ساڵی 2023ەوە دوای ئەوەی پاریسی جێهێشت ڕووی لە ئینتەرمیامی كردووە، لەگەڵ ئەوە یانەیەدا 80 یاری ئەنجامداوە و 71 گۆڵ و 37 ئاسیستی تۆمار كردووە و دوو نازناوی لەگەڵ بەدەست هێناون.


PM:12:48:24/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌