‌ڕەئول هۆشیاری دەداتە یاریزانی ڕیاڵ مەدرید

وێستگە سپۆرت-

ڕەئول گۆنزالێسی ئیسپانی و ئەستێرەی پێشووی ڕیاڵ مەدرید، پێیوایە تیپەكەی ئەركی لە یاری كلاسیكۆ ئاسان نابێت.

لەمیانەی لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامەی موندۆ، سەرەتا ڕەئول ستایشی یەماڵی كرد و وتی: لامین زۆرینەی بەربەستەكان دەشكێنێت و ئەو كارانەی لە یاریگادا دەیكات كەم یاریزانی دیكە ئەنجامیانداوە.

ڕەئول دەشڵێت: لە داهاتویەكی نزیكدا یەماڵ دەتوانێت یاریزانێكی یەكجار گرنگ بێت بۆ بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا.

لە كۆتایدا سەبارەت بە یاری كلاسیكۆی ڕۆژی یەكشەممە، ڕەئول ئاماژەی بەوەكرد، هەمیشە یارییەكی گرنگە و تاقیكردنەوەیەكی ناوازەیە بۆ هەموو یاریزانێك، بەڵام سەرەڕای ئەوەی ڕیاڵ لە یاریگای خۆی یاری دەكات، ئەركی بەرانبەر بەرشەلۆنە ئاسان نابێت، چونكە ڕكابەرەكەی تیپێكی گەورەیە.


PM:12:45:24/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌