‌نۆتینگهام شكستی بە پۆرتۆ هێنا

وێستگە سپۆرت-

یانەی نۆتینگهام فۆرێست توانی لە ژێر سەرپەرشتی شۆن دایچی ڕاهێنەری نوێی یانەكە یانەی پۆرتۆی پورتوگالی دووچاری یەكەمین شكست بكات 

لە سێیەمین یارییەكانی یۆرۆلیگ نۆتینگهام میوانداری لە پۆرتۆ كرد ،  لە خولەكی 19 مۆرگان گیبس وایت بە لێدانی سزا گۆڵی یەكەمی بۆ نۆتینگهام تۆمار كرد و تایمی یەكەم بەو تاكە گۆڵە كۆتاییهات. لە تایمی دووەمدا و  لە خولەكی 77 جارێكی دیكە لێدانی سزا بۆ نۆتینگهام هەژمار كرا و ئیگۆر جیسۆس گۆڵی دووەمی بۆ نۆتینگهام پێ تۆمار كرد و یارییەكەش هەر بەو ئەنجامە تەواو بوو 
بەو بردنەوەیە خاڵەكانی نۆتینگهام بووە چوار خاڵ وپۆرتۆش شەش خاڵی هەیە 

لە یارییەكی تردا  فەنەرباخچەی توركی بە گۆڵێكی بێ وەڵام شكستی بە شتوتگارتی ئەڵمانی هێنا.


PM:12:41:24/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌