‌ئالۆنسۆ: گولەر تێکەڵەیەکە لە ئۆزێل و گوتی

وێستگە سپۆرت-

چابی ئالۆنسۆی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید پێش ڕووبەڕبوونەوەی یۆڤانتۆس هۆشداری دەدات و ڕاشیگەیاند، ئاردا گولەر تێکەڵەیەکە لە ئۆزێل و گوتی.

لەمیانەی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرانبەر یانە ئیتاڵییەکە لە شەوی چوارشەممە، سەرەتا ئالۆنسۆ ئاشکرای کرد، یۆڤانتۆس تیپێکی باشی تاکتیکیە و زۆرجار پێگە و شوێنی یاریزانەکان دەگۆڕن و دەتوانن هاوسەنگی تیپ تێک بدەن، لەو ڕووەوە دەبێت لەگەڵ تۆپدا باش بن تاکو بەسەریاندا زاڵ بن.

ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە دەشڵێت: پێکهاتەیەکی تەواو بێ کەم و کوڕیمان هەیە و تەنیا لە ماوەی دوو مانگدا گەشەسەندنێکی ڕوونمان بەدی کردووە و ئێستا دەمانەوێت ڕکابەری بکەین، بەڵام دین هاوسن و کارڤاخاڵ و ئاڕنۆڵد بەشداری ناکەن و ڕۆژێک پێش کلاسیکۆش هەڵسەنگاندنی کۆتاییان بۆ دەکرێت.

چابی ئاماژە بەوەش دەکات، گولەر تێکەڵەیەکە لە ئۆزێل و گۆتی، بە تایبەتی گۆتی کە توانای دروستکردنی هێرشەکان و پێدانی پاسی زۆر باش بوو، هەروەک چۆن ئۆزێلیش لەوڕووەوە نایاب بوو.

ئالۆنسۆ ئەوەشی خستەڕوو، مباپێ زۆر یارمەتییان دەدات، نەک تەنیا لەڕووی گۆڵەوە، بەڵکو لە ئێستادا ئاستێکی خەیاڵی پێشکەش دەکات، ئەمە جگەی لەوەی کۆرتوا باشترین گۆڵپارێزی جیهانە و لە داهاتوودا دەتوانێت ببێتە ڕاهێنەریش.



PM:06:54:21/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌