بایرن میونخ کلاسیکەری لە دۆرتمۆند بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی بایرن میونخ لە نێو یاریگای خۆی یاری ئێڵ کلاسیکەری لە یانەی بورسیا دۆرتمۆند بردەوە.
لە یارییەکانی هەفتەی حەوتی خولی ئەڵمانی بایرن میونخ میوانداری بوروسیا دۆرتمۆندی کرد، یارییەکە 2-1 لە سودی بایرن تەواو بوو
دوو گۆڵەکەی بایرن میونخ هاری کەین و ئۆلیسی لە خولەکەکانی 22و78 تۆماریان کرد و تاکە گۆڵەکەی دۆرتمۆندیش جولیان براندت لەخولەکی 84 تۆماری کرد
بەو شێوەیە خاڵەکانی بایرن میونخ بووە 21خاڵ و لە پلەی یەکەمدایە و دۆرتمۆنیش بە 14خاڵ لە پلەی چوارەمدایە
PM:09:22:18/10/2025
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه