ڕیاڵ مەدرید تواناكانی یاریزانێكی لە دەست دا
وێستگە سپۆرت-
یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەهۆی پێکانەوە تواناکانی دانی سیبایۆس لەدەست دەدات.
بەپێی نوێترین زانیارییەکانی نزیک لە یانە شاهانەییەکە بێت، سیبایۆس لە ماسولکەکانی ڕانی چەپیدا دووچاری گرژبوون بووە و بەو هۆیەوە لە یارییەکەی سبەی بەرانبەر خیتافی ناتوانێت بەشداری بکات.
هاوکات ئاماژە بەوەش کراوە، گومان هەیە لەسەر ئامادەیی ئەو یاریزانە بۆ یارییەکەی چوارشەممە لە چامپیۆنسلیگ بەرانبەر یۆڤانتۆس.
لە کۆتایدا سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، ڕەنگە سیبایۆس لە کلاسیکۆی 26ـی ئەم مانگە بتوانێت بەرانبەر بەرشەلۆنە بگەڕێتەوە.
PM:12:03:18/10/2025
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه