‌گواردیۆلا و مارێسکا شەڕى گرێبەستێکى گەورە دەکەن

وێستگە سپۆرت-

یانەکانى مانچستەر سیتى  و چێڵسى کێبڕکێی گواستنەوەى ئەستێرەیەکى لاوی یانەى نۆتینگهام فۆرێست دەکەن

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مانچستەر ئیڤین نیوز، یانەی مانچستەر سیتی بەنیازە ئیلیت ئەندەرسۆن ئەستێرەی یانەی نۆتینگام فۆڕێست بە بڕی 75 ملیۆن پاوەند بگوازێتەوە.

پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ڕووبەڕووی ڕکابەرییەکی توند دەبێتەوە لەلایەن چێڵسییەوە بۆ بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە، ڕاهێنەرە ئیسپانییەکەش چاودێری دۆخی ئەندەرسۆن دەکات، بەو پێیەی هاندەرێکی گەورەی ئەندەرسۆنە.

ئەندەرسۆن یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی گواستنەوەی پیپ گواردیۆلا ئەگەر بڕیار بدات لە کۆتایی وەرزی هاوینی داهاتوودا هێڵی ناوەڕاستی خۆی بەهێز بکات.

شایەنی باسە ئەندەرسۆن لە ساڵی 2024 بە گرێبەستێکی 35 ملیۆن پاوەند لە یانەی نیوکاسڵ یونایتدەوە پەیوەندی بە یانەی نۆتینگام فۆڕێستەوە کرد و یاریزانەکەش لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا بانگهێشتی پێکهاتەی ئینگلتەرای تۆماس توخێل کرابوو.


AM:10:37:16/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌