ئەرجەنتین لە ڤەنزوێلاى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
هەڵبژاردەى ئەرجەنتین بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە ڤەنزوێلای بردەوە و ئەمریکا و ئیکوادۆر یەکسانبوون.
لە دریژەی یاریی دۆستانەی پشووە نێودەوڵەتیییەکاندا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە بێ بەشداریکردنی لیۆنێل مێسی بەرامبەر ڤەنزوێلا یارییکرد.
لە تایمی یەکەمدا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین باشتر بینران و لە خولەکی 31 گۆڵێکیان لە رێگەی جیۆڤانی لو سێلسۆوە تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی هەردوولا چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکساتر بەلام سەرجەمیان بێسوود بوون و سەرەنجام یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی تانگۆ کۆتاییهات.
بڕیارە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە دووەم یاریی دۆستانەدا و لە سێشەممەی داهاتوودا رووبەڕووی هەڵبژاردەی پۆرتۆریکۆ ببێتەوە.
AM:10:42:11/10/2025
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه