‌گلاسنەر بە باشترین ڕاهێنەری مانگی پێشووی پرێمەرلیگ دیاری كرا

وێستگە سپۆرت-

ئۆلیڤەر گلاسنەری نەمسایی  و راهێنەری كریستاڵ پاڵاس بە باشترین ڕاهێنەری مانگی ئەیلولی خولی نایابی ئینگلیزی دەستنیشانكرا

بەگوێرەی ماڵپەڕی پریمەرلیگ، ئۆلیڤەر گلاسنەری نەمسایی بە باشترین ڕاهێنەری مانگی ئەیلولی خولی نایابی ئینگلیزی دەستنیشانكرا، دوای ئەوەی لەگەڵ  كریستاڵ پاڵاس توشی هیچ شكستێك نەبوو لەو مانگەدا

گلاسنەر بۆ یەكەمجار لە ژیانی وەرزشیدا خەڵاتەكەی بەدەستهێنا،یانەكەی ئۆلیڤەر گلاسنەر لە یاریگای خۆی بەرامبەر سەندەرلاند بە بێ گۆڵ یەكسانبوون دەستیپێكرد، پێش ئەوەی بە ئەنجامی دراماتیكی لە وێستهام یونایتد بباتەوە. پاشان لە كۆتا ساتەكاندا سەركەوتنیان بەسەر لیڤەرپوول مسۆگەر كرد

گلاسنەر بووە دووەم راهێنەری نەمسایی كە خەڵاتی باشترین راهێنەری مانگ بەدەستبهێنێت، دوای ڕالف هاسنهۆتل كە لە مانگی تەمموزی 2020 لەگەڵ ساوسهامپتۆن خەڵاتەكەی بەدەستهێنا.

گلاسنەر لە مانگی شوباتی 2024 وەك ڕاهێنەری كریستاڵ پاڵاس دەستنیشانكرا و یەكەم ڕاهێنەری كریستاڵ پاڵاسە كە خەڵاتەكە بەدەستبهێنێت 

گلاسنەر سەركەوت بەسەر هەریەكە لە گواردیۆلا و ئارتێتا و ڕێجیس لی برێ و خەڵاتی باشترین بەڕێوەبەری مانگی ئەیلول بەدەست هێنا.

لەلایەكی دیكەوە جیجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی یانەی مانچستەر سیتی خەڵاتی باشترین سەیڤی بەرامبەر ڕایان مبیومۆی هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتدی بەدەستهێنا، هەروەها مارتن زوبیمێندی یاریزانی ئارسناڵیش لە یارییەكەی بەرامبەر یانەی نۆتینگام فۆڕێست خەڵاتی باشترین گۆڵی مانگەكەی بەدەستهێنا.


PM:05:19:10/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌