هالاند بە بەباشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی خولی ئینگلیزی دیاری كرا
وێستگە سپۆرت-
ماڵپەڕی پریمەرلیگ ڕایگەیاند، ئێرلینگ هالاند هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی خەڵاتەكەی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی پێنج گۆڵی تۆماركرد و یەك ئەسیستیشی كرد لەو مانگەدا
هالاند كە بۆ چوارەمجار لە ژیانی وەرزشیدا خەڵاتەكەی بەدەستهێنا. لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی مانچستەر سیتی وتی: مانگی ئەیلول مانگێكی گرنگ بوو بۆ ئێمە وەك تیپێك، ئاستێكی نایابمان پێشكەش كرد. دڵخۆشم كە توانیومە یارمەتی تیپەكە بدەم بە تۆماركردنی گۆڵ و پێشكەشكردنی ئاستێكی نایاب.
لە مانگی ئابی 2024ەوە ئەمە یەكەمجارە هالاند خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگ بەدەستبهێنێت، پێشتریش لە مانگی ئابی 2022 و نیسانی 2023 خەڵاتەكەی بەدەستهێنابوو.
PM:05:17:10/10/2025
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه