مۆندیالی سعودییە دوادەخرێت
وێستگە سپۆرت-
لەبەر مانگی ڕەمەزانی پیرۆز یارییەكانی مۆندیالی ساڵی 2034 دوادەخرێت.
تۆڕی وەرزشی ئاتلەتیك ئاشكرای دەكات، تاوەكو ئێستا هیچ وادەیەك بۆ بەڕێوەچوونی یارییەكانی مۆندیالی 2034 كە بڕیارە لە سعودیە بكرێت دیاریی نەكراوە، بەڵام یەكێتی تۆپی پێی جیهان دەیەوێت سەرەتای ساڵی 2035 یارییەكانی ئەو پاڵەوانێتییە ئەنجام بدرێت بەرێوە ببات.
سەرچاوەكە باس لەوە دەكات، فیفا دەیەوێت هاوشیوەی مۆندیالی 2022ی قەتەڕ یارییەكانی ئەو مۆندیالەش لە وەرزی زستان بكرێت و گەرمای سعودیە هیچ كاریگەرییەك دروست نەكات.
تۆڕەكە ئەوەش ڕوون دەكاتەوە، ئینفانتینۆی سەرۆكی فیفا بەنیازە یارییەكانی مۆندیالی 2034 بۆ مانگی یەكی ساڵی دواتر دوابخات، چونكە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لەو كاتە دەبێت و لەپێنای ڕێگاخۆشكردن و نەهێشتنی بەربەست لە بەردەم موسڵماناندا پاڵەوانێتییەكە بۆ سەرەتای ساڵی 2035 دوادەخرێت.
لای خۆشییەوە ئینفانتینۆ لەبارەی بەرنامەی كاتی یارییەكانی مۆندیال دەڵێت: پێویستە ئێمە بە بیرێكی كراوەوە پلان بۆ كاتی یارییەكانی مۆندیال دابنێین، بەلام دەبێت هەموان هاوكار بن بۆ ئەوەی بتوانین بە شێوازێكی باش و گونجاو یارییەكانی مۆندیال لە زستان بەڕێوە بچن، پێویستیشە بە بیرێكی بەرفراوانەوە پێشنیازە نوێیەكان تاوتوێ بكەین.
AM:11:13:10/10/2025
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه