‌ریاڵ مەدرید چاوەڕێی بڕیاری ڕۆدیگێرە

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی چاوەڕوانی بڕیاری كۆتایی ئانتۆنی ڕودیگێری ئەڵمانی و بەرگریكاری یانەكەی دەكات.

ڕۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرای دەكەن، ، ڕۆدیگێری بەرگریكاری ئەڵمانی لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەكەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید كۆتایی دێت و لە ئێستاشدا یانەی شاهانەیی چاوەڕوانی بڕیاری كۆتایی بەرگریكارەكە دەكات كە ئایا لەگەڵیان بەردەوام دەبێت یاخود لە دوای كۆتایهاتنی گرێبەستەكەی ڕیزەكانی مێرنگی جێ دەهێڵێت.

ڕۆژنامەی ئاس باس لەوە دەكات، بەرگریكارە 32 ساڵانەكە چەند ئۆفەرێكی لە سعودیەوە پێ گەیشتووە، بەڵام پێی باشترە چاوەڕێ بكات پێش ئەوەی بڕیاری كۆتایی بدات دەیەوێت بزانێت پێكانەكەی تا چەند كاریگەری لەسەر باری جەستەیی و ئاستی تەكنیكی دەبێت، هەروەها دەیەوێت بشزانێت  لە ماوەی داهاتوودا كاتی یاریكردنی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید دەبێت یاخود نا.

شایەنی باسە، ڕۆدیگێر لە هاوینی 2022ەوە پەیوەندی بە ڕیزەكانی مێرنگییەوە كرد و لەگەڵ ئەو یانەیەش ڕۆڵی گەورەی لە بردنەوەی نازناوەكاندا بینی.


AM:11:11:10/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌