دۆستانە>>> هەڵبژاردەی ئینگلتەرا شكستی بە هەڵبژاردەی وێڵز هێنا
وێستگە سپۆرت-
لە یارییەكی دۆستانەدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا شكستی بە هەڵبژاردەی وێڵز هێنا
لەسەر یاریگای وێمبڵی ناودار و لە یارییەكی دۆستانەدا ئینگلتەرا میوانداری وێڵزی كرد ،لە خولەكی سێ مۆرگان ڕۆجێرز گۆڵی یەكەمی بۆ ئینگلتەرا تۆمار كرد و لە خولەكی 11ش ئۆلی واتكینز گۆڵی دووەمی بۆ ئینگلتەرا زیاد كرد و دواتر و لەخولەكی 20 بۆكایۆ ساكا گۆڵی سێیەمی ئینگلتەرای نوسییەوە تایمی یەكەم بەو شێوەیە تەواو بوو
تایمی دووەمی یارییەكەش هیچ گۆڵێكی تیا تۆمار نەكرا و هەربەو سێ گۆڵەی تایمی یەكەم ئینگلتەرا بردنەوەی تۆمار كرد.
ئینگلتەرا لە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیال ڕووبەڕووی لاتیڤیا دەبێتەوە
AM:11:06:10/10/2025
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه