‌ڕیاڵ مەدرید چاوى لە ئەستێرەیەکى لاوى پاریس سانجێرمانە

وێستگە سپۆرت-

دیزێری دۆی فەرەنسى، یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان، بۆتە جێگەى گرنگى یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، دۆی بووەتە بەشێک لە پلانەکانی داهاتووی ڕیال مەدرید.

ئیدارەی ڕیال مەدرید پێیان وایە ئەو یاریزانە بەتوانایە لەگەڵ شێوازی یاریکردنی تیپەکەدا دەگونجێت و دەبێتە زیادکردنێکی بەهێز بۆ پێکهاتەی پایتەختی ئیسپانیا.

بەهای بازاڕی ئەستێرە لاوەکەی فەرەنسی گەیشتووەتە ١٥٠ ملیۆن یۆرۆ، هەر یانەیەک ئارەزووی گواستنەوەی بکات، دەبێت ئۆفەرێکی دارایی گونجاو پێشکەش بکات.

دۆی تەمەنی ٢٠ ساڵە  گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٩ کۆتایی دێت.

دۆی 65 یاری لەگەڵ پاریس سانجێرمان ئەنجامداوە و 16 گۆڵی تۆمارکردووە و 17 ئەسیستیشی کردووە.


AM:10:27:08/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌