‌چێسنی لەبارەى گۆڵى سێیەمى ئیشبیلیە و زەردەخەنەکەیەوە هاتە دەنگ

وێستگە سپۆرت-

ڤۆجیچ چێسنی گۆڵپارێزی بارسێلۆنا، دوای شکستە قورسەکە بەرانبەر ئیشبیلیە بەرگرى لە خۆى دەکات 

بەرشەلۆنە لە هەفتەى  هەشتەمی  لالیگا  تووشی شکستێکی قورس بوو بە ئەنجامی 4-1 بەرانبەر ئیشبیلیە 

پاش یارییەکە  شچێسنی لەلایەن هاندەرانی بەرشەلۆنەوە ڕەخنەی لێگیرا، دوای ئەوەی وا دەرکەوت کە زەردەخەنەیەکی زۆری هەبوو کاتێک سیڤیلیا گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد.

پرسیار لە چێسنی کرا سەبارەت بەو ڕووداوە، ئەویش لە لێدوانێکدا کە تۆڕی "مێکزیکی"ی پۆڵەندی بڵاویکردەوە، وەڵامی دایەوە و وتی: "ئەوە زەردەخەنە نەبوو، من بە دەگمەن زەردەخەنە دەکەم کاتێک تۆپەکە دەچێتە ژوورەوە، ئاسانە وێنەیەک بگریت و دەربڕینێکی سەیر و سەمەرە لەسەر ڕووخسارت بەو شێوەیە هەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، وێنەکەم بینی، پێکەنینم نەدەکرد، بەڵام فێربووم لەم قۆناغەی ژیانی پیشەیی خۆمدا، نابێت کارەکانم بۆ ماڵەوە ببەمەوە، هیوادارم کەس تێبینی ئەوە نەکات کە چوار سەیڤم کردووە!


AM:09:59:08/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌