تۆنی کرووس ڕەخنە لە بەرشەلۆنە دەگرێت
وێستگە سپۆرت-
تۆنی کرووسی ئەڵمانی و یاریزانی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕەخنە لە یانەی بەرشەلۆنە دەگرێت.
لە میانەی بەشداریکردنی لە پۆدکاستێکدا کە براکەی پیشکەشی دەکات، کرووس سەرەتا ئەوە دەخاتە ڕوو، یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستادا تووشی چەندین مەتسری بووەتەوە، چونکە ئەگەر لە یارییەکانی ئەو یانە کەتەلۆنییەدا پێدری یان لامین یەمال یاخود ڕافینیا یاریی نەکات، ئەوا هەموو یانەیەکی چامپیۆنسلیگ دەتوانێن لە بەرشەلۆنە بباتەوە.
ئەستێرەکەی پێشووی مێرنگی باس لەوەش دەکات، بەرشەلۆنە لە ئەرووپا خاوەنی یەکێک لە هەرە پلانە سەرنجڕاکێشەکانە، بەڵام هانسی فلیکی ڕاهێنەریش بێ کەموکوڕی نییە و پێویستە ئیش لەسەر خاڵە لاوازەکانی تیپەکەی بکات.
لە کۆتایی قسەکانیدا کرووس وتی: لە یارییەکانی بەرشەلۆنە لەدوای خولەکی 75وە ماندووبوونی زۆر بە یاریزانەکانەوە بەدی دەکرێت، بۆ داخستنی بۆشاییەکان هیچ جوڵەیەک نابینیت و یاریزانان شیوازی یاریکردنی خۆیان ناگۆڕن، ئەمەش زۆر بە ڕوونی دەبینرێت و بە دڵنیاییەوە ئەمە خاڵی لاوازی یانە کەتەلۆنییەکەیە.
PM:06:58:07/10/2025
ئهم بابهته 324
جار خوێنراوهتهوه