‌ئەلۆنسۆ ئیمباپێ شۆک دەکات

وێستگە سپۆرت-

ئەلۆنسۆ دوپاتیکردەوە یارییەکی قورس بەرامبەر ئیسپانیۆل چاوەڕێیان دەکات و هیچ یاریزانێکیش هەموو یارییەک سەرەکی نییە تەنانەت ئیمباپێش

چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری ریاڵ مەدرید پێش یارییەکەی ئیسپانیۆل رایگەیاند، یارییەکی زۆر قورس چاوەڕێیان دەکات چونکە ئیسپانیۆل لە بارودۆخێکی زۆر باشدایە.

ئەلۆنسۆ وتی، هەرچەندە ئەرکەکەمان قورسە بەڵام لە یاریگای خۆماندا یاریی دەکەین و پێویستە بە باشترین ئاستەوە دەربکەوین.

لە وەڵامی پرسیاری کە هەموو یارییەک کیلیان مباپێ سەرەکی دەبێت، ئەلۆنسۆ دوپاتیکردەوە کە سەرەکیبوونی هیچ یاریزانێک لە هەموو یارییەکاندا مسۆگەر نییە چونکە ژمارەی یارییەکان زۆرن و یاریزانەکانیش پێویستیان بە پشووو دەبێت لە هەندێک یارییدا.
لەسەر ئاستی ڤینیسیۆس، ئەلۆنسۆ دەڵێت، ئەو یاریزانە بارودۆخی زۆر باشە و گفتوگۆم لەگەڵدا کردووە، ئەو یاریزانێکی گرنگی یانەکەمانە و بەردەوامیش سوودی زۆری هەیە بۆمان


PM:07:26:19/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌