‌دواین زانیارى لە بارەى پێکانەکەى ئاڕنۆڵدەوە ئاشکرا بوو

وێستگە سپۆرت-

چابى ئەلۆنسۆى ڕاهێنەرى یانەى ریاڵ مەدرید دواین زانیارى لە بارەى پێکانەکەى ئاڕنۆڵدى بەرگریکارى یانەکەیانەوە ئاشکرا دەکات

شەوى ڕابردوو لە یارى یانەکەى بەرانبەر مارسیلیا هەر لە سەرەتاوە ئاڕنۆڵد توشى پێکان بوو لە سەرەتای یارییەوە یاریگاى جێهێشت 

ئەلۆنسۆ لە بارەى پێکانەکەوە دەڵێت ماسولکەى ڕانى چەپى ئاڕنۆڵد توشى پێکان بووە و پێکانەکە هێندە مەترسیدار نییە کە بیرمان لێ دەکردەوە.

لەچەند کاتژمێرى داهاتوودا پشکنینی تەواو بۆ یاریزانەکە دەکرێت و ماوەى دوورکەوتنەوەى ئاشکرا دەبێت 


AM:10:23:17/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌