ئینتەرمیامى بە قورسى دۆڕا
وێستگە سپۆرت-
یانەى ئینتەر میامی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام بەرامبەر چارلۆت تووشی شکستێکی قورس هات.
لە یارییەکانی هەفتەی 30ی خولی ئەمریکا ئینتەر میامی لە یاریگای بانکۆف ئەرینا بووە میوانی چارلۆت.
لە خولەکی 32 مێسی لێدانى سزاى لە دەستدا یاریی بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی 34 کاتێک مارکۆڤیچ توانی گۆڵی یەکەم لەبەرژەوەندی چارلۆت تۆماربکات. سەرئەنجام نیوەی یەکەم بەم تاکە گۆڵە لەبەرژەوەندی خاوەن ماڵ کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا چارلۆت بەزووی لەرێگەی مارکۆڤیچەوە گەرانەوە بۆسەرخانەی گۆڵی تیپی میوان و دووەم گۆڵیان تۆمارکرد. پاشان لە خولەکی 84 عیبدان مارکۆڤیچ توانی سێیەم گۆڵی خۆی و تیپەکەی تۆماربکات.
سەرئەنجام یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لەبەرژەوەندی چارلۆت کۆتایی هات و ئینتەر میامی تووشی شکستێکی قورس هات و بە 46 خاڵ لە پلەی هەشتەم مایە و چارلۆتیش خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 53 خاڵ و لە پلەی سێیەمدایە.
AM:10:41:14/09/2025
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه