‌ئالێگری هەواڵێکی ناخۆشی سەبارەت بە لیاو ڕاگەیاند

وێستگە سپۆرت-

ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنەری ئەیسی میلان هەواڵێکی ناخۆشی سەبارەت بە گەڕانەوەی ڕەفائیل لیاو ڕاگەیاند.

لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی یارییەکەیان لە خولی ئیتاڵی بەرانبەر بۆڵۆنیا کە بڕیارە یەکشەممە بکرێت، سەرەتا ئالێگری ئەوەی خستەڕوو، دوای داخستنی مێرکاتۆی هاوینە ئینجا وەرزەکە دەستی پێکردووە و لە پێکهاتەکەی ڕازییە و گرێبەستە نوێیەکان ئاستی تیپەکە بەرز دەکەنەوە و پێویستە ئاستێکی نایاب نیشان بدەن و قەرەبووی دۆڕانی یاری کریمۆنێزی بکەنەوە و ئامادەن بۆ وەرزێکی سەخت و گەڕانەوە بۆ چامپیۆنسلیگ.

ڕاهێنەرەکەی ڕۆسۆنێری ئاماژە بەوەش دەکات، نکونکو دەتوانێت 25 بۆ 30 خولەک بەشداری یارییەکە بکات، ڕابیۆش لە دۆخێکی باشدایە و هاوشانی پۆلیسیچ ئامادەیە بۆ یاریکردن.

ئالێگری ئەوەی ئاشکرا کرد، ڕەفائیل لیاو کێشەی ماسولکەکانی هەیە و لەم یارییەش ناگەڕێتەوە، هاوکات یاریی داهاتووش بەرانبەر ئۆدینێزی ئامادە نابێت و هیوادارە بەرانبەر ناپۆلی بگەڕێتەوە.


PM:07:51:13/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌