فلیک: جێگەی داخە لامین یەماڵ بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکە ئامادە نابێت
وێستگە سپۆرت-
هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە پێکانی لامین یەماڵی ڕاگەیاند و ئاشکراشی کرد، لەگەڵ هەڵبژاردەکەی دەرمانی ئازارشکێنی بەکار هێناوە.
لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەر لە یاریی تیپەکەی بەرانبەر ڤالێنسیا لە شەوی یەکشەممە، سەرەتا هانسی ڕایگەیاند، نابێت یاریکردن لەسەر یاریگای یۆهان کرۆیڤ کاریگەری لەسەر ئێمە هەبێت، هەرچەندە یاریکردن لێرە جیاوازە، چونکە یاریگای مەشقەکانە، بەڵام ناچارن، لەبەر ئەوەی یاریگای کامپنو تەواو نەبووە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی فلیک دەشڵێت: جێگەی داخە لامین یەماڵ بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکە ئامادە نابێت، چونکە بە ئازارەوە پەیوەندی بە هەڵبژاردەکەیەوە کردووە و لەوێش کە یاری کردووە دەرمانی ئازارشکێنی بەکارهێناوە، بۆیە باشترە هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئاگاداری یاریزانە لاوەکان بن، چونکە لە هەموو شوێنەکانی یاریگادا جێگرەوەی گونجاو هەیە، بە تایبەتی کە یاریکردنی بەرانبەر نیوکاسڵیش گومانی لەسەرە.
ڕاهێنەرەکەی بلاوگرانا ئاماژەی بەوەش دا، ڕافینیا ڕاهێنانی باشی کردوە و بۆ یارییەکە ئامادەیە، ئەمە جگە لەوەی دوای ماوەیەکی زۆر مارک بێرناڵ دەگەڕێتەوە، بەڵام بەداخەوە دی یۆنگ ناتوانێت لەم یارییە بەشداری بکات.
PM:07:49:13/09/2025
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه