بوندسلیگا.. دۆڕتمۆند سەرکەوتنێکی دیکەی بەدەست هێنا
وێستگە سپۆرت-
یانەی بوروسیا دۆڕتمۆند دووەم بردنەوەی لەسەریەکی بەدەست هێنا و کۆی خاڵەکانی بۆ 7 خاڵ بەرز کردەوە.
لە یارییەکانی خولی پلەیەکی ئەڵمانی و هەفتەی سێیەم، دۆڕتمۆند بووە میوانی هایدنهایم، "سێرهۆ گیراسی" لە خولەکی 33 تۆڕی گۆڵی تیپی خاوەن یاریگای هەژاند و دۆڕتمۆندی پێشخست، لە خولەکی شەشی کاتی بەفیڕۆچووی نیوەی یەکەم ماکسیمیلیان بێر" ئەنجامەکەی بۆ دۆڕتمۆند دوو هێندە لێکرد.
هەرچی نیوەی دووەم بوو گۆڵی دیکەی تیادا تۆمار نەکرا و سەرەنجام دۆڕتمۆند پارێزگاری لەو دوو گۆڵە کرد و یارییەکەی پێ بردەوە، بەو شێوەیە کۆی خاڵەکانی گەیاندە 7 خاڵ و پلەکانی پێشەوەی گرتووە.
PM:07:47:13/09/2025
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه