ڕودیگێر سێ مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕایگەیاند ئەنتۆنیۆ رودیگێر، یاریزانی ئەڵمانی و بەرگریکاری یانەکەیان تووشی پێکانی ماسولکەکانی بووە.
یانەکە لە پێگەى فەرمى خۆى ئاشکرا کردووە پێکانی بەرگریکارە ئەڵمانییەکە لە ماسولکەکانی قاچی چەپیدایە، ئەوەش دوای ئەنجامدانی چەندین پشکنین پشتراستکراوەتەوە، چاکبوونەوەی بەندە بە خێرا وەڵامدانەوەی جەستەی.
سەرچاوەکان هەر زوو بەدواداچوونیان بۆ پێکانەکەی رودیگێر کردوو، زۆرینەیان ئاشکرایانکردووە کە پێکانی ئەستێرە ئەڵمانییەکە ئاسان نییە و پێشبینی دەکرێت سێ مانگ لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.
AM:10:40:13/09/2025
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه