وادەى کردنەوەى یاریگاى کامپنۆ دیارى کرا
وێستگە سپۆرت-
یانەى بەرشەلۆنە کاتى کردنەوەى یاریگاى کامپنۆى دیارى کردووە و دەیەوێت بۆ یارییەکەى سۆسیداد بیکاتەوە.
ڕۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى کەتەلۆنى ئاشکراى کردووە کە بەرپرسانى یانە کەتەلۆنییەکە دەیانەوێت لە ٢٨ى ئەم مانگە و لە یارى یانەکە بەرانبەر ریاڵ سۆسیداد یاریگاى کامپنۆ بکەنەوە.
ڕۆژنامەکە باس لەوەش دەکات کە یانەکە دەیەوێت یارییەکەى پاریس سانجێرمان کە لە یەکى مانگى ١٠ دەکرێت لە کامپنۆ بێت بەڵام دەبێت پێشتر یەکێتى تۆپى پێی ئەوروپا ئاگاداربکاتەوە بە نوسراوى فەرمى.
AM:10:27:11/09/2025
ئهم بابهته 292
جار خوێنراوهتهوه