‌رۆناڵدۆ بە باشترین یاریزانی مێژوو دیاریکرا

وێستگە سپۆرت-


کریستیانۆ رۆناڵدۆی  پورتوگالی و کاپتنی یانەی نەسڕی سعودی، ئەمڕۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێی وەرگرت.
 
خولی پورتوگالی مەراسیمێکی بۆ خەڵاتکردنی باشترین یاریزانانی وەرزی رابردوو ئەنجامدا، و تێیدا کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەفسانەی تۆپی پێ خەڵاتێکی تایبەتی پێبەخشرا.

لە میانی مەراسیمەکەدا، ئەوەش راگەیەنرا کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی هەموو سەردەمەکانی پێبەخشراوە و وەک باشترینی مێژوو دەستنیشانکرا.

پاش وەرگرتنی خەڵاتەکەش ڕۆناڵدۆ سوپاسی هەموو ئەوانەی کرد کە لە بە دەستهێنانی ئەم خەڵاتە هاوکاری بوون


PM:11:57:10/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌