ئەلۆنسۆ متمانەی بە یاریزانێک دوپاتکردووەتەوە
وێستگە سپۆرت-
چاپی ئەلۆنسۆ متمانەی بە کاماڤینگا دوپاتکردووەتەوە و دەیەوێت لەم وەرزەدا خولەکی زۆری پێبدات.
رۆژنامەی زە ئەتلەتیک ئاشکرای کردووە، چابی ئەلۆنسۆ بە پەرۆشەوە چاوەڕێی گەرانەوەی ئیدواردۆ کاماڤینگای فەرەنسی، یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەکەی دەکات.
ڕۆژنامەکە دەڵێت: ئەلۆنسۆ قسەی لەگەڵ کاماڤینگا کردووە و رۆلی خۆی لەم وەرزە بۆ روونکردووەتەوە، راهێنەرە ئیسپانییەکە نیازی هەیە خولەکی زۆری یارییکردن بە ئەستێرە فەرەنسییەکە بدات.
کاماڤینگا کە بەهۆی پێکانەوە ماوەیەکی زۆرە لە مەشقەکانی یانەی شاهانە دابراوە، لە ئێستادا لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و سەرقاڵی چاکبوونەوەی توانای جەستەییەتی بۆ دووبارە گەرانەوە بۆ لاکێشە سەوزەکان.
PM:11:49:10/09/2025
ئهم بابهته 664
جار خوێنراوهتهوه