ڕیاڵ مەدرید چاوى لە ئەستێرەیەکى تۆتنهامە
وێستگە سپۆرت-
یانەى ڕیاڵ مەدرید ئارەزووى گرێبەستکردن لەگەڵ میکی ڤان دی ڤینى هۆڵندى و بەرگریکارى تۆتنهام دەکات
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی فیچاجێسى ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، یانەی ڕیال مەدرید بە وردی چاودێری ڤان دی ڤین دەکات.
ئیدارەی یانەکە پێیان وایە ڤان دی ڤین گونجاوترینە بۆ پڕۆژەکەی فلۆرێنتینۆ پێرێز لە ڕیاڵ مەدرید.
ڕاپۆرتەکە دووپاتی کردەوە کە تۆتنهام ڤان دی ڤین بە یاریزانێکى گرنگی تیپەکە دەزانێت، ئیدارەی یانەکەش پێشوازی لە بیرۆکەی فرۆشتنی بە کەمتر لە 80 ملیۆن یۆرۆ ناکات.
ڤان دی ڤین تەمەنی ٢٤ ساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆتنهام لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٩ کۆتایی دێت.
ڤان دی ڤین لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ٥٥ یاری لەگەڵ تۆتنهام ئەنجامداوە و ٤ گۆڵی تۆمارکردووە و دوو ئەسیستیشی کردووە.
AM:10:22:10/09/2025
ئهم بابهته 808
جار خوێنراوهتهوه