‌بەڕازیل بەرانبەر بۆلیڤیا شکستى هێنا

وێستگە سپۆرت-

هەڵبژاردەى بەڕازیل بە گۆڵێکى بێ وەڵام بە هەڵبژاردەى بۆلیڤیا دۆڕا.

لە یارییەکانى جەولەى ١٨ و کۆتایی پاڵاوتنى ئەمریکاى باشور بۆ مۆندیال بەڕازیل ڕووبەڕووى بۆلیڤیا بوەوە ، یارییەکە بە گۆڵێکى بێ وەڵام لە سودى بۆلیڤیا تەواو بوو 

تاکە گۆڵەکەى بۆلیڤیا میگلیتۆ لە خولەکى چوارى زیادکراوى تایمى یەکەم بە لێدانى سزا تۆمارى کرد
بەو شێوەیە بۆلیڤیا خاڵەکانى بووە ٢٠ خاڵ و لە پلەى حەوتەمدایە سەرکەوت بۆ پاشکۆى پاڵاوتنەکان و بەڕازیلیش بە ٢٨ خاڵ لە پلەى پێنجەمى پاڵاوتنەکاندایە.


AM:10:09:10/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌