هاری كەین وەڵامی مایكڵ ئۆین دەداتەوە
وێستگە سپۆرت-
هاری كەینی ئینگلیزی و هێرشبەری یانەی بایرن میونخ وەڵامی رەخنەكانی مایكل ئۆنیی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەبێتەوە.
كەین لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ریۆ فێردیناند ئاماژەی بە بڕیارەكەی كین كرد بوو بۆ وازهێنان لە ژمارەیەكی پێوانەیی لە خولی ئینگلیزی و لەگەلیانەی تۆتنهام وەكو ڕەخنەیەك
كەین لە لێدوانیكیدا بۆ پێگەی ئی ئێس پی ئێنی جیهانی دەڵێت هەموو كەس مافی خۆیەتی بۆچونی خۆی هەبێت من ماوەیەكم لەگەڵ ئۆین بەسەر بردووە بەڵام بە باشی نایناسم بەلام یاریزانێكی گەورەیە لە مێژووی خولی ئینگلیزی و وەكو كەسێك ڕێزی دەگرم
كەین دەڵێت لە كۆتاییدا ژیانی وەرزشی هەموو كەسێك جیاوازە و پاڵنەرەكان جیاوازن ، خۆشحاڵم لەگەڵ بایرن جامەكان بە دەستدەهێنم و لە جامی گەورەی وەكو چامپیۆنسلیگ یاری دەكەم
وتیشی زۆر خۆشحاڵم بە بڕیاری هاتنم بۆ بایرن میونخ و دەمەوێت وەكو یاریزانێك زیاتر گەشە بكەم.
PM:07:52:09/09/2025
ئهم بابهته 848
جار خوێنراوهتهوه